کۆنگرێسی ئەمریکا داوایەک ئاراستەی سعودیە دەکات

0

نوچەنێت-الحرە

کۆنگرێسی ئەمریکا، بڕیارێک پەسەند دەکات کە بەو پێیە داوا لە سعودیە دەکات دەستبەجێ هەوڵە دیپلۆماسیەکانی خۆی بۆ کۆتایی هێنانی بە قەیرانی یەمەن، بخاتە گەڕ.

بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە،٢-٨-٢٠١٨ کۆنگرێسی ئەمریکا بە پەسەندکردنی گەڵاڵەیەک داوای لە سعودیە کرد. هەر چی زووتر هەوڵەکانی خۆی بۆ کۆتایی هێنانی بە شەڕ لەیەمەن و قەیرانی مرۆیی لەم وڵاتە، دەست پێبکات.

کۆنگرێس هەروەها داوادەکات، سعودیە رێگە بدات بە رێگەی بەردەرەکان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا و دەراوزە سورەکانی نێوان هەردوو وڵات، خۆراک و دەرمان رەوانەی خەڵکی لێقەوماوی یەمەن بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com