نوچەنێت-ئاژانسەکان
دوابەدوای خۆبەدستەوەدانی 250 چەکداری داعش لە باکوری ئەفغانستان، ناتۆ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، جارێ زووە قسە لە سەر بەردەوام بوونی یان لەناوچوونی داعش لەم ناوچەیە بکرێت.
ناتۆ لەم راگەیێندراوەدا، گومان دەخاتە سەر کۆتایی کاروچالاکیەکانی داعش لە ئەفغانستان و جەختیش دەکاتەوە، ناکرێ لەم بارەیەوە بە دڵنیاییەوە قسە بکرێت.
رۆژانی رابردوو 250 چەکداری داعش خۆیان رادەستی هێزە ئەمنیەکانی ئەفغانستان لە باکوری ئەم وڵاتە کرد.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، دوای ئەم رووداوە رایگەیاند “چیدی داعش وەک هەڕەشەیەکی گەورە هەژمار ناکرێت”. راگەیێندراوەکەی ناتۆ-ش وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی ئەم بەرپرسەی ئەفغانستان دێت.