وەزیری دەرەوەی کۆریای باکور سەردانی تاران دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسی کیۆدۆ

ئاژانسێکی هەواڵی ژاپۆن ئاشكرای دەکات وەزیری دەرەوەی کۆریای باکور سەردانی ئێڕان دەکات.

بە گوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆ، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکور دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئا.سێ.ئان، بە فەرمی سەردانی تاران دەکات.

ری یانگ هو، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکور، لەم سەردانەی بۆ تاران لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئێڕان کۆدەبێتەوە.

ئاژانسەکە باس لەوەش دەکات، دوای بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئاسێ ئان، بڕیارە سەردانەکە ئەنجام بدرێت.

تاکوو ئێستا وردەکاری زیاتر لە بارەوە بڵاو نەبۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com