ئەمریکا دوو وەزیری تورکیا سزا دەدات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

ئیدارەی ئەمریکا وەزیرانی داد و ناوخۆی تورکیا، بە تۆمەتی پەیوەندی بە دۆسیەی قەشەیەکی ئەم وڵاتە خستە لیستی گەمارۆکانەوە.

واشنتۆن رایگەیاند، وەزیرانی داد و ناوخۆی تورکیای لەو ڕووەوە خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە، کە رۆڵیان لە بڕیاری دەستگیرکردنی ئەم قەشە ئەمریکیە هەبووە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، رایگەیاند، کە سەرجەم داراییەکانی ئەم دوو وەزیرەی تورکیا بلۆک کراوە.

ئەندرۆ برانسۆن، قەشەی ئەمریکی بە تۆمەتی دەست هەبوون لە کودەتای بێ ئەنجامی ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن تورکیاوە دەستگیر کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com