پێشبینی یەکێتی بۆ رێژەی کورسییەکانی پەرلەمان بەم شێوەیە

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، حیزبەکەی ئامادەکاری باشیکردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و تموحی ئەوەشیان هەیە، رێژەی کورسیەکانیان زیاد بکات.

بڕیارە لە رۆژی 30-9-2018 دا هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بەپێی لیستەکەی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن قوباد تاڵەبانی کراوە بەسەرۆکی لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەرکەوت سەرحەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی  لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی پێشبینی حیزبەکەی بۆ ژمارەی کورسییەکانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، رایگەیاند “لە خولی ڕابردوو یەکێتی نیشتمانی خاوەنی 18 کورسی پەرلەمانییە، بەپێی ئەو ئامادەکارییانەی، کە کراون ئێمە تموحی ئەوەمان هەیە، رێژەی کورسیەکانمان بەرەو هەڵکشان و زیاد بوون بڕوات”. 

سەرکەوت سەرحەد دەڵێت “بەشێوەیەکی گشتی پێشبینی دەکەین، لەم هەڵبژاردنەدا، لە نێوان 20 بۆ 25 کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەست بهێنین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com