ئایا هەڵگرانی فیکری داعش لە هەرێمی کوردستان ماون؟

0

نوچەنێت: تایبەت

بەڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی ئه‌وقافى هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی ساڵی 2016 ە وە کۆتایی بەڕۆشتنی خەڵک لەهەرێمی کوردستانەوە هاتووە بۆ ناو داعش.  

بەپێی ئەو ئامارە نافەرمییانەی دەستکەتوون، لەساڵی 2013 تاکو ناوەڕاستی ساڵی 2015، 500 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە، چوونەتە ناو گروپی تیرۆرستی داعش، ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ناو داعش لە 95% یان، تەمەنیان لە نێوان 13 بۆ 25 ساڵیدا بووە، کە بەشی زۆریان کوژراون و بەشێکیشیان خۆیان رادەستی هێزە ئەمنیەکانی کردووەتەوە، ئەوانەشی ماون هیچ زانیارییەکیان لەسەر نیە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حکومەتی هه‌رێم، رایگەیاند “لە ناوەڕاستی ساڵی 2016ەوە هیچ زانیارییەکمان لانیە، کەسێک لە هەرێمی کوردستانەوە چووبێتە ناو داعش، بەڵکو ئیتر کۆتایی بەڕۆشتنی خەڵک هاتووە بۆ ناو داعش”.

 نەقشبەندی ئاماژە بەوە دەکات، نەچوونی خەڵک بۆناو داعش بەو مانایە نایەت فکری داعش، ئەوانەی، کە هەڵگری ئەو بیر و باوەڕەن لە هەرێم نەمابێت، ئێمە پێمانوایە ئەوان هێشتا هاوسۆزیان لە ناو کوردەکان ماوە، چ لە هەرێمی کوردستان چ لە دەرەوەی هەرێم.

بەڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی وه‌زاره‌تى ئەوقافی هەرێم، دەڵێت “ئەو کوردانەی هاوسۆزیان بۆ داعش ماوە بەردەوام مەترسین، لەبەر ئەوەی تائێستا ئیش لەسەر لایەنی سەربازی و ئەمنی کراوە، واتا ئەوانەی، کە هەڵگری فکری داعشن بەتەواوی بن بڕنەکراوە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com