نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو کۆمسیۆن ده‌ستدەکات به‌وه‌رگرتنى كارمه‌ند بۆ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 29-7-2018، كۆمسیۆنى هه‌رێم كۆتایى هێنا به‌وه‌رگرتنى ناوى پاڵێوراوانى لایه‌نه سیاسیه‌كان دوای وردبینی کردنی لیستی ناوەکان لە کۆمسیۆن، رەوانەی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان دەکرێت و دوای گەڕانەوەشی بۆ کۆمسیۆن، راستەو خۆ ناوی كاندیدان لە كۆمسیۆن پەسەند دەكرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. جووتیار عادل، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند “هەفتەی داهاتوو کۆمسیۆن ده‌ستدەکات به وه‌رگرتنى كارمه‌ند بۆ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ئەوەش لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دەبێت بە پڕکردنەوەی فۆڕمێکی تایبەت بە کۆمسیۆن”.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو کارمەندانەی کۆمسیۆن پێویستی پێیەتی جوتیار عادل دەڵێت “پێویستمان بە نزیکەی 45 بۆ 50 هەزار کارمەند دەبێت بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان، لە رۆژی هەڵبژاردن.
هەروەها گوتیشی “هەر هەوڵاتییەک بڕوانامەی ناوەندی کەمتری نەبێت دەتوانێت فۆڕمی دامەزراندنی کۆمسیۆن بۆ سەر سندوقی دەنگدان پڕبکاتەوە”.