نوچەنێت-رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی تاسی روسی، لە سەر زاری نێردەی تایبەتی ڤلادیمیر پوتین بۆ کاروباری سوریا دەڵێت “هێزەکانی ژێر پشتیوانی ئێران بە مەودای دەیان کیلۆمەتر لە بەزراییەکانی جۆلان کشاونەتەوە”.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە 1-8-2018 رایگەیاند، کە هێزەکانی ئێرانی و حزبوڵڵای لوبنان 85 کیلۆمەتر لە بەرزاییەکانی جۆلان، کە نزیکە لە سنووری ئیسرائیل-سوریا-یە، کشاونەتەوە.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە بڵاو بۆتەوە، کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ماوەی رابردوودا سەردای مۆسکۆی کرد و پێداگری لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە نزیی سنوورەکانی ئیسرائیل کردەوە.
لەم سەردانەی بۆ مۆسکۆ، بنیامین نەتانیاهۆ، بە ڕوونی ئەو پەیامەی دا بە پوتین، کە ئیسرائیل دژ بە جێگیرکردنی هێزەکانی ئێران لە نزیک سنوورەکانیەتی.
ئەمڕۆ ئەلەکساندەری لاوترنتیف، نێڕدەی تایبەتی پوتین بۆ کاروباری سوریا، بە ئاژانسی تاسی گوتووە، کە ئێرانیەکان کشاونەتەوە و هێزە شیعەکانی ژێر پشتیوانی ئێران، لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل بوونیان نییە.