ئەمریکا، ئیسرائیل دڵنیا دەکاتەوە

0

نوچەنێت-هائارتێز

بەرپرسانی ئەمریکا دڵنیایی دەدەنە ئیسرائیل و جەخت دەکەنەوە، کە سیاسەتی واشنتۆن بەرامبەر بە ئێران، هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە.

دوای ئەوەی، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی بێ مەرج لە گەڵ ئێران خستەڕوو، نیگەرانی ئیسرائیل و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی بەدوادا هات.

بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل، ئەم وڵاتەیان دڵنیا کردۆتەوە، کە هەڵوێستی واشنتۆن بەرامبەر بە ئێران نەگۆڕە.

بەرپرسانی کۆشكی سپی لەم بارەوە جەخت دەکەنەوە، ئیدارەی ئەمریکا نایهەوێ گوشارەکانی بۆ سەر تاران کەم بکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com