نوچەنێت
ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ كونسوڵی نوێی كۆماری چیك له هه‌رێمی كوردستان کۆبووەوە و بارودۆخی ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسی و ره‌وشی ئه‌منی له عێراق خستەبەر باس.
رۆژی چوارشه‌ممه 1-8-2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له میخال سڤۆبۆدا، كونسوڵی نوێی كۆماری چیك له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بەگویرەی هەواڵی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، كونسوڵی نوێی كۆماری چیك ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه دۆستانه و دێرینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چیك كرد و سوپاسی هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كونسوڵی پێشوو كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست.
هه‌روه‌ها ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری زانستیدا ده‌ربڕی و كردنه‌وه‌ی زانكۆی ته‌كنیكیی چیكی له هه‌ولێر به هه‌نگاوێك به‌م ئاراسته‌یه له‌قه‌ڵه‌مدا، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه چه‌ند رێكخراوێكی چیكی له بواری مرۆیی‌دا هاوكاریی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن.
لەبەرامبەردا سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له سڤۆبۆدا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كانیدا بۆ خواست و هاوكاری و ئاسانكاریی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشاندا و جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چیك كرده‌وه و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی ته‌كنیكیی چیكی له هه‌ولێر و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هاوكاری و په‌ره‌پێدانی زانستی و بواره‌كانی دیكه‌ش ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسی و ره‌وشی ئه‌منی له عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
چیک ئەندامێکی کارای هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژی داعشە، لەو چوارچێوەیەشدا هاوکاری پێشمەرگەی کردووە. پەیوەندییەکی بەهێزی ئابووری و کشتوکاڵی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چیکدا هەیە. ناوەڕاستی مانگی 5ـی ساڵی 2017 چیک و هەرێمی کوردستان گرێبەستێکیان لەسەر بنەمای سێ خاڵ واژووکرد، دوای ئەنجامدانی دوو قۆناخ، کۆتا قۆناخ دامەزراندنی کارگەی تراکتۆری زیتۆرە بەناوی کارگەی تراکتۆری کوردستان.