زانیاری نوێ لەسەر تەقینەوەکەی کەرکوک

0

نوچەنێت: تایبەت 

شەوی رابردوو (31-7-2018) تەقینەوەیەک لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک روویدا. ئەفسەرێکی پۆلیسیش دەڵێت “کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەفسەرێکی پۆلیس لە کەرکوک، کە نەیویست ناوی بهێنرێت، لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند: لە گەڕەکی واستی شاری کەرکوک
کاتژمێر 11:30 شەوی رابردوو بۆمبێکی چێندراو لەنێو زبڵدانێک دانراوە. بەھۆی تەقینەوەی بۆمبەکە کەسێک بەناوی “یاسر جەلال” کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بەناوەکانی “موزەفەر ئیبراھیم و عەللا موحسن” برینداربوون.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، ھێزە ئەمنیەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و لەنێو گەڕەکەکان بازگەیان داناوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com