کەرکوک بێ پارێزگار دەبێ

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، دوای دەستبەکاربوونی راکان جبوری، وەک پەرلەمانتاری عێراق، پۆستی پارێزگاری کورکوک جارێکی دیکە بەتاڵ دەبێتەوە.

لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە کارکەوتووە و نەیتوانیوە هیچ کۆبوونەوەک بکات، هەروەها پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لەلایەن راکان جبورییەوە بەڕێوەدەبرێت و لەماوەی دەستبەکاربوونیشی، چەندین هەنگاوی نادەستوری و نایاسایی دژی کورد ناوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی لیستی برایەتی، لە پشکی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند “لە دوای دەستبەکاربوونی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق، راکان جبوری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک، کە یەکێکە لە براوەکانی هەڵبژاردنی 12 ئایاری پەرلەمانی عێراق، پۆستی پارێزگاری کەرکوک جارێکی دیکە بەتاڵ دەبێتەوە، ئەو کاتە پڕکردنەوەی پۆستەکە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی نوێی عێراق، بەڵام من پێم باشە لیستی برایەتی کەرکوک یەکێتی و پارتی پێش ئەوان ئەو هەنگاوە بنێن، بۆئەوەی ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە، چونکە ئەوە لەدەستی خۆماندایە و ئەنجومەن دەتوانێت ئەوە بکات”.   

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەسەڵاتی دانانی پارێزگار، جێگرەکەی و پڕکردنەوەی دامودەزگاکان لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دایە، بۆیە پێویستە هێزە کوردیەکان یەکگرتوو بن و ئەنجومەن کارابکەنەوە. هەروەها جەختیشیکردەوە لەوەی، سەرچاوەی چارەسەرکردنی کێشەکان کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگایە و ئەنجومەن دەتوانێت لەنزیک ترین کاتدا کۆبێتەوە.

عەسکەری گوتیشی “ڕێگە یاساییەکەی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە، لەکاتێکدا ئەگەر ئەم ڕێگە یاسایی نەبوو، خۆ حکومەت وڵات بەبێ دەسەڵات بەجێ ناهێڵێت، ئەوکاتە سەرۆکوەزیرانی نوێ و حکومەتەکەی ڕەنگە کۆمەڵێک هەنگاو بنێن، ئەگەر نادەستوری و نایاساییش بن، ناوی بنێن هەنگاوی ناچاری”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com