ئەندامێکی ناوه‌ندی هاوکاری حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌ندامانی ناوه‌ندەکە له ئاستێکی باشدایه و هه‌وڵده‌ده‌ین به پڕۆژه و کردار ئاستی هاوکاریه‌کانمان باشتر بکه‌ین. دەشڵێت “جیابوونه‌وه‌کان کاریگەری زۆری هه‌بوو له دوورکه‌وتنه‌وه له یه‌کتر”.
لەبارەی ئەوەی ئایا پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ داهاتووی رۆژهەڵات هەیە، سۆران نووری گوتی “بێگومان ناوه‌ندی هاوکاری، پڕۆژه و به‌رنامه‌ی له‌به‌ر ده‌ستایه، چۆنکە ناکری به‌بێ پڕۆژه و ستراتیژیه‌تی تایبه‌ت و هاوبه‌ش به‌ره‌وڕووی گۆرانکارییه‌کان ببینه‌وه. گوتیشی “سرووشتییه، که چه‌ند حزب، که هه‌رکامیان دیدگای جیاوازیان به‌نیسبه‌ت کۆمه‌لگای کوردستان و ئێران هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر به‌رنامه و پڕۆژه‌یه‌ک تێبینی خۆیانیان هه‌بێ، به‌ڵام لە ئەنجامدا کۆی ئه‌م تێبینییانه، ده‌بێ به به‌رنامه و پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی ناوه‌ندی هاوکاری و به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ک جێبه‌جێ ده‌کرێت”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی حدک ئەوەی خستەڕوو، کە به‌ر له دامه‌زراندنی ناوه‌ند چه‌ندین دانیشتمان کردووه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حزبه‌کانی کوردستانی ئێرانمان دیوه و باسی دانانی میکانیزمێک بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی زیاترمان کردووه، دوای دامه‌زراندنی ناوه‌ندیش داوامان کردووه، هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی، که کار و چالاکیان ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و خۆیان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌ندا ده‌بیننه‌وه په‌یوه‌ست بن به‌م ناوه‌ندەوە.
نووری پێیوایە، کە ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای جیابوونه‌وه‌کان و ئینشقاقاتی نێو حیزبه‌کان، کاریگەری زۆری هه‌بوو له دوورکه‌وتنه‌وه له یه‌ک و که‌متر هاوکاری کردن، به‌ڵام به‌خۆشیه‌وه ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردووه ڕۆحیه‌تی هاوکاری و پێکه‌وه کارکردن زۆرباشه. هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ین، که هێز له یه‌کڕیز و یه‌ک گوتاریدایه هیوادارین هه‌ر به‌م ڕۆحیه‌ته‌وه بچینه پێشه‌وه و بۆ درووست‌کردنی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له داهاتووی نزیکدا.
لایەنەکان ئەندام لە ناوه‌ندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بریتین لە:
– حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
– کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
– حیزبی دیموکراتی کوردستان
– کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
– سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
جێگەی ئاماژەیە، بەڕێوەبەری ئه‌م ناوه‌نده لە نێوان لایەنەکان بەشێوەی ده‌وری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.