نەتەوەیەکگرتووەکان ئێران تۆمەتبار دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

شاندێکی کارناسانی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە راپۆرتێکی نهێنی خۆیدا جارێکی دیکە ئێران تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، ئەم وڵاتە لە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ حوسییەکانی یەمەن بەردەوامە.

کارناسانی نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت دەکەنەوە، کە باوەڕیان وایە ئێستاشی لە گەڵ بێت، ئەو چەک و موشەکە بالستیانەی، کە حوسییەکانی یەمەن بە کاری دێنن لە لایەن ئێرانەوە رادەستیان کراوە.

کۆماری ئسیلامی ئێران، تاکوو ئێستا بانگەشەی وڵاتانی ناوچە و نەتەوەیەکگرووەکانی سەبارەت بە پرچەککردنی حوسییەکانی یەمەنی رەتکردۆتەوە.

پێشتریش ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری  گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە راپۆرتی شەش مانگەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو موشەکانەی، کە لە دەستی حوسییەکانی یەمەندایە و خاکی سعودیەی پێدەکرێتە ئامانج، دروستکراوی ئێرانیەکانن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com