خەڵکی موسڵ چاوەڕێی چی دەکەن؟

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت، خەڵکی موسڵ درێژەیان بە خۆپیشاندان نەدا و ئەگەری زۆرە روو لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و گەندەڵی لە دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق خەڵکی زۆربەی پارێزگاکان هاتوونەتە سەرشەقامەکان، داوای گۆڕانکاری دەکەن. خەڵکی موسڵیش هەم وەک پشتیوانی و هەمیش وەک داواکردنی مافی خۆیان هاتنە سەرشەقام.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسڵ، لەبارەی دۆخی نوێی موسڵ، رایگەیاند: خەڵکی موسڵ یەکجار هاتنە سەرشەقام و خۆپیشاندانیان کرد و دواتر خۆپێشاندان نەکراوەتەوە. 

سەعید مەمۆزینی پێیوایە، خەڵکی موسڵ وەک تەقینەوەیەک، ئەگەری زۆر هەر هەمووی روو بکاتەوە هەرێمی کوردستان و چونکە زۆر بێزارن و دەیانەوێت ئەو پارەیەی بەدەستیانەوە هەیە لە هەرێمی کوردستان کەسابەتی پێوە بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com