نوچهنێت
ئەمڕۆ لە بەغدا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و کۆبوونەوەیەیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا، کە فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش بەشدار بووە، باس لە: رەوشی سیاسی و چەند مەلەفێکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، بەجۆرێک لە بەرژەوەندی عێراقدا بێت.بەپێی راگەیەندراوەکە، هەروەها جەخت کراوەتەوە لە گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و دیالۆگ بۆ برەودان بە کاری نیشتمانیی هاوبەش، دوای ئەوەی هەوڵەکان یەکخران لەپێناو سەرکەوتن بەسەر داعش و هاریکاریکردنی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە.