نوچەنێت-فورات نیوز
سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، کە لە سەر داوای فەرمی هاوتا قەتەریەکەی سەردانی دۆحەی کردووە، لە کۆتایی سەردانەکەی باسی لە ئامادەیی قەتەر بۆ هاوکاریکردنی بەغدا لە رووی سەربازییەوە دەکات.
وەزارەتی بەرگری عێراق، لە بەیانێکدا باس لە ئامادەیی قەتەر بۆ یارمەتیکردنی بەغدا لە رووی سەربازییەوە دەکات.
«عثمان الغانمی»، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق جەختیش دەکاتەوە، لە میانی سەدانەکەی بۆ قەتەر، دوو لایەن باسیان لە هاوکاری سەربازی و مەشق و راهێنانی دەریایی و زەمینی کردووە.
ئەم بەرپرسەی عێراق دەشڵێت “دوو لایەن جەختیان لە سەر پەیوەندی مێژوویی دوو وڵات کردۆتەوە و قەتەر ئامادەی خۆی بۆ ئەنجامدانی مانۆڕی هاوبەشی سەربازی لە گەڵ عێراق کردووە”.