نوچەنێت
دوای كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران دۆخی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو شپرزە بووە بەتایبەتی لەرووی ئابوورییەوە سەرۆکی حزبێکیش دەڵێت “کۆماری ئیسلامی ئێران نە تەنیا سیستەمی جیهانی لە دەرەوە و خەڵکی و نەتەوەکانی ئێران لە ناوخۆوە لەگەڵی گەیشتوونەتە بنبەست، بەڵکو ئەو رژێمە بۆ خۆیشی لەگەڵ خۆی گەیشتووەتە بنبەست”.
کارتی فشاری ئێران دژی ڕۆژئاوا و ئەمریکا چییە؟
دوای كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بڕیاریدا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ رێگریكردن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران ده‌خاته‌گه‌ڕ، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی تاران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر رێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بكرێت، ئه‌وا ئێرانیش كارێك ده‌كات، كه هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه نه‌توانێت نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز له كه‌نداوی عه‌ره‌ب – فارس و بابولمه‌نده‌ب له‌نێوان كه‌نداوی عه‌ده‌ن و ده‌ریای سوور، كه به‌شێكی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پیشتگیری ده‌كرێن.
ئەو رژێمە بۆ خۆیشی لەگەڵ خۆی گەیشتووەتە بنبەست
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عوسمان جەعفەری، سکرتێری یەکێتی دێموکراتی کوردستان، لەبارەی داهاتووی سیاسی ئێران رایگەیاند “کۆماری ئیسلامی ئێران نە تەنیا سیستەمی جیهانی لە دەرەوە و خەڵکی و نەتەوەکانی ئێران لە ناوخۆوە لەگەڵی گەیشتوونەتە بنبەست، بەڵکو ئەو رژێمە بۆ خۆیشی لەگەڵ خۆی گەیشتووەتە بنبەست، دەبێ گۆڕانکاری گەورە لە ئێران‌دا بکرێت یان ئەو سیستەمە بۆ خۆی گۆڕانکاری ناوخۆیی دەکات، کە بە رای من هەر جۆرە گۆڕانکارییەک، کە خودی رژێم بیکات دەبێتە هۆی رووخانی یان ئەوەی، کە لە ژێر گوشاری دەرەوە و بە راپەڕینی جەماوەریی خەڵکی ئێران، کۆماری ئیسلامی دەسپێردرێت بە مێژوو،
عوسمان جەعفەری پێيوایە، کە داهاتووی سیاسی ئێران دوورنمایەکی ڕوون و ئاشکرای نییە بە هۆی ئەوەی، کە دوای چل ساڵ لە تەمەنی کۆماری ئیسلامی هێشتا ئالته‌رناتیڤێکی جێگای متمانەی گەلانی ئێران بوونی نییە، ئۆپۆزسیۆنێک، کە لە دەرەوەیە ئەو داخوازی و مافانەی، کە گەلی کورد لە ئێران داوای دەکات هێشتا دانی پێدا نەناوە و کورد وەک نەتەوە قبووڵ ناکات.
سکرتێری یەکێتی ديموکراتی کوردستان گوتیشی “داهاتووی سیاسی کۆماری ئیسلامی شتێکی جیاوازە و دەکرێت تا رادەیەک دوورنماکەی ببینرێت، ژیانی خەڵک لە ئەوپەڕی خراپی خۆیدایە، دۆخی ئابووری ئێران لە لێواری هەرەس هێناندایە و بینیمان، کە لە یەکساڵی رابردوودا زۆرینەی کات لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هەبووە، خەڵک داوای مافی ژیانی ئاسایی خۆی دەکات، کە کۆماری ئیسلامی تێیدا ماوەتەوە و ناتوانێت بژێوی خەڵک دابین بکات، خەڵکیش ئەو دۆخەی پێ قبووڵ ناکرێت و خوازیاری گۆڕانکاریی جددییە لە ئێران‌دا”.
ماوەی چل ساڵە گوشاری دەرەکی لە سەر ئێران هەبووە
جەعفەری ئاماژە بەوە دەکات، کە لە ماوەی چل ساڵی تەمەنی کۆماری ئیسلامی هەمیشە گوشاری دەرەکی لە سەر ئێران هەبووە، بەڵام کاردانەوەی خەڵک و ناڕەزایەتی جددیمان لە خەڵک نەبینیووە؛ تەنیا کاتێک، کە سەردەمی ئۆباما بوو، کە ناڕەزایەتی ناوخۆیی ئێران هەبوو، بەڵام گوشاری دەرەکی زۆر کەم بوو، هەر بۆیە تا یەکساڵی ڕابردوو بینیوومانە، کە کۆماری ئیسلامی بێمنەت و چاونەترس بووە بەرانبەر بە گوشاری دەرەکی یان ناڕەزایەتی ناوخۆیی، کە هیچ هەماهەنگییەک لە نێوانیان دا نەبووە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، کە دۆخەکە لەم یەکساڵەی ڕابردوودا گٶڕاوە، لە ئێستادا هەم ناڕەزایەتی ناوخۆیی هەیە و هەمیش گوشاری ئەمریکا لە دەرەوە هەیە و هەردووکی پێکەوە کاریگەری و رەنگدانەوەی هەبووە لە سەر کۆی دەسەڵات و رژێمی کۆماری ئیسلامی و تا رادەیەک کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسدارانیان ناچار کردووە، کە لە ناوچەکە تایبەت لە سوریا و یەمەن، تا ڕادەیەک خۆی بکشێنێتەوە، ترامپ لەم ڕوژانەدا باسی ئەوەی کرد کۆماری ئیسلامی هەڵسووکەوتی لە ناوچەکە تاڕادەیەک گۆڕیوە.
باشترە خەڵک بۆ خۆیان چارەنووسیان بگۆڕن
هەموو هێزە کوردییەکان و خەڵکیش لە ناوخۆ پێی باشە، کە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ئێران‌دا ڕووبدات و ئەو رژێمە بگۆڕدرێت، بەڵام نەک بەو شیوەیە، کە کاولکاری و ماڵوێرانی و کوشت و کوشتاری لێ بکەوێتەوە، پێمان باشترە، کە خەڵکی ناوخۆ بۆ خۆیان چارەنووسیان بگۆڕن و بە شێوەیەکی مەدەنی و لە ڕێگەی خۆپیشاندانی و بایکۆتەوە ئەو دەسەڵاتە بڕووخێنن و دەسەڵاتێکی دیموکراتیک و جێگای ڕەزامەندی و متمانەی هەموو نەتەوە و گەلانی ئێران دابمەرزێنن. پێمان خۆشە کە بە هەمان شێوە، کە لە شارە ناوەندییەکان و شارە فارسنشینەکان خۆپیشاندان روودەدات، شارە کوردییەکانیش بە هەمان شێوە بێنە سەرشهقام و بەشداری خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئێران ببن، کە هاوکات لەگەڵ گوشارە دەرەکییەکان ببێتە هۆی رزگاری یەکجارەکی تەواوی گەلانی ئێرانی.
پێشبينى ده‌كه‌م تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌كانى جێبه‌جێ بكات
قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران رۆژی 26-7-2018، لە گوتەیەکیدا هۆشدارى دايه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و گوتى “حسابى ئێوه له‌گه‌ڵ من و فه‌يله‌قى قودسه. نه‌ك هه‌موو هێزه چه‌كدارييه‌كانى ئێران. ئێمه زۆر له‌وه لێتان نزيكترين، كه پێشبينى ده‌كه‌ن”.
قاسم سوله‌يمانى جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “فه‌يله‌قى قودس به ته‌نيا تواناى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى په‌لامارى ئه‌مه‌ريكاى هه‌يه، به بێ ئه‌وه‌ى هيچ هێزێكى ديكه‌ى ئێرانى جووڵه‌يان پێ بكرێت”. گوتىیشی “پێشبينى ده‌كه‌م تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌كانى جێبه‌جێ بكات و من خۆم وه‌ڵامى ده‌ده‌مه‌وه و ئه‌گه‌ر چى له ئێستادا ده‌رياى سوور ئارامه، به‌ڵام به بوونى هێزى ئه‌مريكايى له ناوچه‌كه چيديكه ئارام نامێنێته‌وه”.
بەهای یەک دۆلار گەیشتە نزیک 12 هەزار تمەنی ئێران
ناسەقامگیریی بازاری دراوی ئێرانی پاش هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناوه‌کیی ئێران و گرژی و ئاڵۆزی و خۆپیشادانەکانی تاران و شارەکانی دیکە، سەری هەڵداوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەم ناسەقامگیرییە و بەرزبوونەوەی بەهای دراوە بیانییەکان لە بەرانبەر تمەنی ئێرانی‌دا زیاتر دەبێت و بڕیارە سبەینێ دووشەممە لە بازاری تاران مانگرتن دەست پێ بکاتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەی کە لە پێگە هەواڵییەکانی ناوخۆيی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، رۆژی یەکشەممە 29-7-2018، بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕە نافەرمییەکانی ئێران گەیشتووەتە 12 هەزار تمەن و هاوکات نرخی سکەش چوار ملیۆنی تێپەراندووە.