بە ڤیدیۆ.. پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت

0

نوچەنێت

لە قەزای دووکان-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی شارێکی گەشتیاری گەورە بە سەرمایەی ملیارێک و 600 ملیۆن دۆلار دروستدەکرێت. پڕۆژەکە توانای وەرگرتنی گەشتیار لە 100 ھەزارەوە بۆ یەک ملیۆن گەشتیار زیاددەکات، ھەلیکاریش بۆ 26 ھەزار کەس دەڕەخسێنێت.

رۆژی یەکشەممە 29-7-2018 مەراسیمێک بۆ ناساندنی گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاریی لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو، کە دروستکردنی شاری گەشتیاری دووکانە لەسەر رووبەری سێ هەزار و 250 دۆنم زەوی.

سەرمایەی پڕۆژەکە ملیارێک و 600 ملیۆن دۆلارە، کە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی فارووق و کۆمپانیای ئەعماری ئیماراتییەوە جێبەجێدەکرێت.

لەکاتی بەشداریکردنی لە کردنەوەی پڕۆژەکە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند “ئێمە وەکو حکومەت ئەولەوییەتمان کردووە بە کەرتی گەشتیاریی. ئەوەش لەبەر دوو ھۆکار؛ یەکەم سەرچاوەی داراییە و دووەمیش ھەلیکار بۆ خەڵک دابیندەکات”.

بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە توانای وەرگرتنی گەشتیار لە 100 ھەزار کەسەوە بۆ یەک ملیۆن گەشتیار لەنێو ھاوینەھەواری دووکاندا زیاددبێت، ھەلیکاریش بۆ 26 ھەزار کەس دەڕەخسێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com