پوتین بانگهێشتی ترەمپ دەکات

0

نوچەنێت-ئیسنا

سەرۆکی روسیا دەڵێت، لە پلانیدایە سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی بانگهێشتی مۆسکۆ بکات.

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەفریقای باشور و بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئابوری بریکس گوتی: هەل و مەرجێکی گونجاو بۆ ئەمریکا و روسیا رەخساوە، تاکوو جارێکی دیکە لە گەڵ دۆنالد ترەمپ کۆبێتەوە.

پوتین جەختی لە سەر  دیدار لە گەڵ ترەمپ کردۆتەوە و دەشڵێت “روسیا ئامادەیە لە مۆسکۆ پێشوازی لە سەرۆکی ئەمریکا بکات”.

سەرۆکی روسیا هەروەها دەڵێت، ترەمپ دەکرێ میوانی من بێت، من بە فەرمی بانگهێشتی دەکەم.

لە لایەکی دیکەوە، کۆشکی سپی ئامادەیی خۆی بۆ دیداری نێوان ترەمپ و پوتین راگەیاندووە و جەختی لە سەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی واشنتۆن و مۆسکۆ کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com