کاریگەری کردنەوەی وێستگەیەکی 400 کەی ڤی لە سلێمانی دەخرێتەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت

بەڕێوبەری گشتی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدگەیەنێت، کردنەوەی وێستگەیەکی 400 کەی ڤی لە پارێزگای سلێمانی، کاریگەریییەکی زۆر ئەرێنی دەبێت لەسەر بەهێزکردنی ژێرخانی کارەبا لە هەرێم.

ئەمڕۆ (یەکشەممە 29-7-2018)، بە ئامادەبوونی نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وێستگەیەکی 400 کەی ڤی لە شارۆچکەی تەکیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی کرایەوە، کە لۆد لەسەر هێڵەکانی کارەبا کەمدەکاتەوە و رێگری لە بەفیڕۆچوونی بەشێکی وزەی کارەبا دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە سێ ساڵ بەر لە ئێستا بڕیار لەسەر کردنەوەی 7 وێستگەی هاوشێوەدرا، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تەواو نەکران.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئومێد ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان، لەبارەی کردنەوەی وێستگەیەکی 400 کەی ڤی لە پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند “کردنەوەی وێستگەکە کاریگەرییەکی زۆر ئەرێنی دەبێت لەسەر بەهێزکردنی ژێرخانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان، چونکە ئەوە وێستگەیەکی گۆڕینی 400  کەی ڤی-یە، کە حکومەتی هەرێم لەچوارچێوەی هەنگاوەکانی بۆ باشتر کردنی ژێرخانی کارەبا ناویەتی”.

ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەرچەندە بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەکە دواکەوت، کە دەبوایە زووتر تەواو بێت، بەڵام هەر چۆنێک بێت بەهوڵی هەموو لایەک تەواو بوو، لە بەرامبەردا وێستگەی دهۆک و وێستگەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر هەیە، کە هێڵەکانی 400 کەی ڤی بە یەکەوە دەبەسترێنەوە و لەئایندا گواستنەوەی وزە لە نێوان شارەکان و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە ڤۆڵتییەی بەرز دەبێت.

بەڕێوبەری گشتی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم، گوتیشی “کردنەوەی ئەم وێستاگانە سوودەکەی لەڕووی ئابوورییەوە پارەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و ڕێژەی ونبوون (لۆسس) لە وزەی کارەبا کەم دەبێتەوە تاکو بە ڤۆڵتی بەرز بگوازرێتەوە. هەروەها جێگیری و دڵنیایی، واتا ( لایەبڵەتی سیستەمەکە) بەهێز دەکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com