ئەردۆغان بەرامبەر بە ئەمریکا راوەستا

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، وڵاتەکەی بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ دانانی گەمارۆ بۆ سەر ئەنقەرە، پاشەکشە ناکات.

ئەم هەڵوێستەی ئەردۆغان وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، کە گوتبووی ئەگەر تورکیا قەشەی بەندکراوی ئەمریکی ئازاد نەکات، واشنتۆن گەمارۆ دەخاتە سەر ئەم وڵاتە.

سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها دەڵێت، ئێمە بەرامبەر بە گەمارۆکانی ئەمریکا ناکشێینەوە، ئەوان نابێ لە بیری بکەن بەم بڕیارەیان شەریکێکی راستگۆ لە دەست دەدەن.

ئەندرۆ برۆنسۆن، قەشەی ئەمریکی، بۆ ماوەی 21 مانگە، کە لە تورکیا دەسەت بە سەرە. ناوبراو بە تۆمەتی لایەنگری کردن لە کودەتای شکشتخواردووی ساڵی 2016ی ئەم وڵاتە دەستگیر کراوە.

ئەگەر ئەندرسۆن لە لایەن دادگای تورکیاوە بە تۆمەتبار بناسرێت، پێدەچێ بڕیاری 35 ساڵ زیندانی بە سەردا بسەپێندرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com