ئێران تاڵیبان پرچەک دەکات

0

نوچەنێت-رادیۆ فەرەنسا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەفغانستان دەڵێت، چەکدارانی تاڵیبان بە چەکی ئێرانی هێرش دەکەنە سەر ویلایەتی غور و هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی ئەم وڵاتە دەکەنە ئامانج.

کەرامەدین رەزازادە، نوێنەری ویلایەتی غور لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەفغانستان دەڵێت “ئەو چەکانەی، کە تاڵیبان شەڕیان پێدەکات، دروستکراوی ئێرانە”.

هەر لەم پەیوەندیەدا، گوڵام ناسر خاصع، حاکمی ویلایەتی غور، وڵاتانی داروسێ بە پڕچەکردنی تاڵیبان تۆمەتبار دەکات.

رێکخراوی تاڵیبان لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای شاری فیروزکو چڕ کردۆتەوە، کە وەک ناوەندی ویلایەتی غور دەناسرێتەوە.

ویلایەتی غور، بە یەکێک لە ناوچە نائارامەکانی ئەفغانستان هەژمار دەکرێ، کە گروپەکانی تاڵیبان و داعش تیادا چالاکن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com