عەبادی دەسەڵاتەکانی وەزیرێکی هەڵپەسارد

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ (یەکشەممە، 29-7-2018)، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەسەڵاتەکانی قاسم فەهداوی، وەزیری کارەبای عێراقی هەڵپەسارد.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەردەوامە، بەهۆی نەبوون یان کەمی خزمەتگوزارییەکانی وەکو ئاوی خواردنەوەی سازگار و کەمی کاژێرەکانی کارەبا، لەکاتێکدا پلەی گەرما نزیکەی 50 پلەی سیلیزییە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا، حەیدەر عەبادی فەرمانی دا بە هەڵپەساردنی دەسەڵاتەکانی وەزیری کارەبا، تاوەکو ئەوکاتەی لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com