نێچیرڤان بارزانی وێستگەیەکی گەورەی کارەبای کردەوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 29-7-2018، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وێستگەیەکی 400 کەی ڤی لە پارێزگای سلێمانی کردەوە، کە لۆد لەسەر کارەبا کەمدەکاتەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمی کردنەوەی وێستگەکەدا رایگەیاند “ئەم پڕۆژەیە لە بازیان سوودی بۆ هەموو کوردستان دەبێت، بەڵام بە تایبەتی سوودی بۆ ئەم ناوچەیە دەبێت، کە پڕۆژەی پیشەسازی زۆری لێیە”.

نێچیرڤان بارزانی گوتی “ئەم پرۆژەیە (وێستگەی 400 کەی ڤی دابەشکردنی کارەبا) بەشێکە لە تۆڕێکی فراوانی ستراتیژی لە کەرتی کارەبا، کە حکومەت پێشتر پلانی بۆ داناوە، بەڵام بەهۆی شەڕی داعشەوە دواکەوت”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەڵێت “دەزانین لە کەرتی کارەبا، کێشەیەکی جددی هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرجییەکی زۆری لە کەرتی کارەبا کردووە و کەرتی تایبەتی هانداوە وەبەرهێنان لەو کەرتەدا بکەن”. گوتیشی “لە بواری کارەبادا هەڵنانی هەنگاوی گەورە و بچووکمان پویستە و ئەو پرۆژەیەش، “وێستگەی 400 کەی ڤی دابەشکردنی کارەبا” بەشێکە لەو هەنگاوانە”.

لەبارەی دانانی سیستەمی زیرەک بۆ کارەبای هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی “حکومەت سیستەمی پێوەری زیرەک جێبەجێ دەکات، کە رۆڵێکی گەورەی دەبێت لە زیادبوونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و رێگریی دەکات لە بەهەدەردانی کارەبا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com