نوچەنێت-سپۆتنیک
سەرانی تورکیا، روسیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا، بڕیارە 7ی سێبتەمبەر لە ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە و رەوسی سوریا تاوتوێبکەن.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی روسیا، ئیستەنبوڵ رێکەوتی 7ی سێبتەمبەر میوانداری کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی تورکیا، روسیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا دەبێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ئەم بابەتەی خستۆتە بەرباس.
بە گوتەی ئەردٶغان، لایەنەکانی بەشدار لەم کۆبوونەوە، سەبارەت بە رەوشی سوریا گفتوگۆ دەکەن.
جێێ ئاماژەیە، پێشتر ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، نیگەرای خۆی لەبارەی قووڵتربوونەوەی قەیرانی سوریا خستۆتەڕوو و رایگەیاندووە، قەیرانی سوریا بەبێ بەشداری روسیا، ئێران، تورکیا، ئەوروپا و و وڵاتانی ئیقلیمی نایەتە چارەسەرکردن.