نوچەنێت: تایبەت
لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوو شاندێکی هەرێم و شاندێکی بەغدا بە مەبەستی کردنەوەی رێگای هه‌ولێر- كه‌ركوك لەشاری کەرکوک کۆبوونەوە، سەرۆکی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا دەڵێت “ئەمڕۆ له‌گه‌ڵ بەرپرسانی حكومه‌تى عێراق كۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە”.
لە دوای رووداوه‌كانى 16ی ئۆكتۆبه‌رى ساڵی ڕابردوو، رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان (هه‌ولێر- كه‌ركوك) داخرا، ئەمەش لەکاتێکدایە له شاره‌دێى پردێ، پردى سه‌ره‌كى رێگاكه ته‌قێندراوەتەوە و به هۆيه‌وه ماوه‌ى نزيكه‌ى ساڵێكه رێگه‌كان داخراون.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر و سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، رایگەیاند “دوێنێ شەممە 28-7-2018 شاندێکی هەرێم بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کردنەوەی رێگای نێوان (هەولێر- کەرکوک) سەردانی بەغدا یانکرد، بڕیاریشە ئەمڕۆ شانده‌کە له‌گه‌ڵ بەرپرسانی حكومه‌تى عێراق كۆببنه‌وە بۆ تاوتوێکردنی”.
بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، هەردوولایان مەبدەئییەن زۆربەی شتەکانیان تەواو کردووە لەبارەی کردنەوەی ڕێگاکە، ئەوەشی، کە ماوە دەکەوێتە سەر کۆبوونەوەکانی داهاتوو. گوتیشی “ئێمە هیوادارین گفتوگۆکانی نێوانمان بە سەرکەوتووی بەڕێبکەین و بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی”.
عەبدولخاڵق تەڵعەت دەڵێت “کردنەوەی ڕێگای (هەولێر- کەرکوک) لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی و عێراقە”.