نوچەنێت: تایبەت
شاندێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی-مەسەدە، بە بانگهێشتی فەرمی حکومەتی سوریا سەردانی دیمەشقی کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەرتەش و حکومەتی سوریا ئەنجام داوە.چاودێرەێکی سیاسی-یش دەڵێت “راگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتی باكووری كوردستان له 2016 ـەدا جگه له زه‌ره‌ر و ماڵوێرانی بۆ كوردان هیچ قازانجێكی نه‌بوو”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، تاهیر خالیدی، چاودێری سیاسی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بارەی کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی سوریا و مەسەدە رایگەیاند: دوای شه‌ش ساڵ پرۆپاگه‌نده‌ی لایه‌نگرانی كونفیدرالیسمی دیموكراتی له رۆژئاوا، دوایی ئه‌و هه‌موو پرۆپاگه‌نده‌یه دژی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه، دژی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، دژی سه‌ركوتكردنی ژنان له كۆمه‌ڵگا، دژی یاسا نادیموكراتیه بنه‌ره‌تیه‌كانی وڵات و دوای ئه‌و هه‌موو هاتوهاواره، كه سیستمه‌ی كونفیدرالیسمی دیموكراتی سیسته‌مێكی تازه‌یه، دژی سه‌رمایه‌داریه، دژی مانه‌وه‌ی سیسته‌می شكستخواردوی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یه، سیسته‌می دابینكردنی یه‌كسانیخوازییه و پێویسته له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌كار بهێنرێت و …. هتد. شاندی مه‌سه‌ده یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی باكووری سوریا له‌گه‌ل گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی ره‌ژیمی به‌عسی فاشیست و دیكتاتۆری ئه‌سه‌د ئه‌نجامدا.
تاهیر خالیدی دەڵێت، مه‌سه‌ده هیچ مه‌رجێكی بۆ ئاڵوگوری بنه‌ره‌تی له یاسای ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی سوریا رانه‌گه‌یاندووه و هیواداره به پێكهێنانی كومیته‌یه‌كی هاوبه‌ش و له رێگای دیالۆگه‌وه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئەو چاودێرە سیاسییە ئاماژە بەوە دەکات، كه رژێمی به‌عسی ئه‌سه‌د، روو له به‌هێز بوونه، ئه‌مریكا و رۆژئاوا باسی لابردنی ئه‌سه‌د ناكه‌ن و ئه‌مڕۆ ئه‌سه‌د توانیوه ده‌سه‌ڵاتی دووباره‌ی خۆی به‌سه‌ر به‌شی هه‌ره زۆری سوریادا داسه‌پێنێ. له كاتێكدا، كه كوردان كانتۆنی عه‌فرینیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌مریكا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی روونی بۆ كوردان نییه، له كاتێكدا، كه روسه‌كانیش پشتیوانی ئه‌سه‌دن. دەشپرسێت، ئایا مه‌سه‌ده به وشه‌یه‌كیش ده‌توانێ باسی لابردنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی سوریا له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا بكات؟
خالیدی ئەوەشی خستەڕوو، کە راگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتی باكووری كوردستان له 2016 ـەدا جگه له زه‌ره‌ر و ماڵوێرانی بۆ كوردان هیچ قازانجێكی نه‌بوو. گوتیشی “كونفیدراڵیه‌كه‌ی رۆژئاواش، جگه له كۆمه‌ڵێك پروپاگه‌نده هیچ شتێكی تازه‌ی تێدا نابێت و رێكکه‌وتنه‌كه‌ی رۆژئاوا له گه‌ل رژێمی ئه‌سه‌د، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووش بێت، ته‌نها ده‌بێته به‌دیهاتنی هه‌ندێك داخوازی، وه‌ك داخوازیه‌كانی یازده‌ی ئازاری باشووری كوردستان”.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، کە “رازی بوون به به‌رنامه ناسیونالیستیه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، له لایه‌ن هێزێكه‌وه، كه ناسیونالیزمی وه‌ك میكروب پێناسه ده‌كرد و ده‌یه‌ویست هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دیموكراتیزه بكات”.