شارەزایەکی سیاسی مەترسییەکانی حکومەتی رزگاری نیشتمانی لە عێراق دەخاتەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت

چاودیرێکی سیاسی دروستکردنی حکومەتی رزگاری نیشتمانی عێراق بە باش نازانێت و رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەرێمی کوردستان دەیەوێ عیراق بەهێز بێ، بە دەستور و دیموکراسی دەبێ دژی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی بێ. 

ماوەیەکە بەهۆی کێشە و ناکۆکیەکان لە عێراق، هەندێ کەسایەتی و لایەن و پارتی سیاسی عیراقی داوادەکەن حکومەتی ڕزگاری نیشتیمانی پێکبهێنرێ بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانەی رووبەرووی عێراق بووەتەوە، بەڵام هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەو بارەیەوە روون نییە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. عومەر نورەدینی، شارەزای کاروباری سیاسی عێراق و مامۆستای زانکۆ، لەبارەی دروستکردنی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی لە عیراق رایگەیاند: هەندێ کەسایەتی و لایەن و پارتی سیاسی عیراقی داوادەکەن حکومەتی ڕزگاری نیشتیمانی پێکبهێنرێ وەک هەوڵێک بۆ دەربازبوون لەوبارودۆخەی دوای هەڵبژاردن و لەگەڵ خۆپیشاندانەکان هاتۆتە ئارا و پێ دەچێ جۆرێک لە پشتیوانی نێودەوڵەتیش لەم بیرۆکەیە لە ئارادا بێ.

د. عومەر نورەدینی پێیوایە، ئەگەر لەڕوانگەی خوێندنەوەیەکی دەستوری و دیموکراسیانەوە سەیری بکەین بۆمان دەردەکەوێ کە:

یەکەم: حکومەتی رزگاری نیشتیمانی لەناو دەستور و یاسا دەستوریەکانی عیراق دا باس نەکراوە و بوونی نییە، کەواتا ئەم جۆرە حکومەتە هیچ شەرعیەتیکی دەستوری و یاسایی ناوخۆیی نییە. هەروەها چۆن دادەمەزرێ و چۆن شەرعیەت وەردەگرێ و چۆن کار دەکا و لەبەردەم کێ بەرپرسیار دەبێ ؟ وەلامی ڕاستی ئەم پرسیارانە بزرن و بە ئاسانی دەسناکەون.

دووەم: ئەم جۆرە حکومەتە دەبێتە حکومەتێک، کە قەیرانی شەرعیەتی دەبێ، چونکە زادەی هەڵبژاردن نابێ و پشت دەکاتە هەڵبژاردن، وەک تاکە ئامرازی دیموکراسیانە بۆ گەیشتن بەدەسەڵاتی سیاسی.

سێیەم:  لە عیراق دا ئەم جۆرە حکومەتە، کە لەدەرەوی هەڵبژاردن و دەستور دروست دەبێ، ئەگەری ئەوەی لێ دەکرێ دەسەڵات و سامان زۆر بەخراپتر لە جاران بەکاربهێنێ، بەتایبەتی بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسیەکان.

نورەدینی ئاماژەبەوە دەدات، کە ئەگەر بە دووربینی خوێندنەوەیەکی واقیعیانەش سەیری پرسەکە بکەین، ئەوا پەنا بردن بۆ “حکومەتی رزگاری نیشتیمانی”، جاڕدانێکی ئاشکرا و دانپیانانێکی روونە بەوەی، کە عیراق دەوڵەتێکی تەواو فاشیلە.

لە بارەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێم دەبێ چۆن بێت، عومەر نوورەدینی گوتی “ئەگەر هەرێمی کوردستان دەیەوێ عیراق بەهێز بێ، بە دەستور و دیموکراسی دەبێ دژی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی بێ، ئەگەر عیراقێکی فاشیل و ناسەقامگیر و سەرچاوەی فەوزایەکی نوێی دەوێ، کە قوڕاوەکەی لانی کەم بۆ ماویەک بە ئێمەش هەڵدەپڕژێ ئەوا دەکرێ لەگەڵی بڕوا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com