نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش کۆبووەوە و لەبارەی دوا پێشهاته‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران، پاراستنی ئارامیی ناوچه‌كه و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا کرد.
بەگوێرەی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی رۆژی هەینی 27-7-2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، جێگری باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ریان كرد.
بەپێی هەواڵەکە، له كۆبوونه‌وه‌کەدا دوا پێشهاته‌كان، پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت تاوتوێكران و پێویستیی گفتوگۆیه‌كی جیدی‌تر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، رۆڵی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه و بوونی به‌هێزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا، جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه و هەروەها گفتوگۆ‌كانی ئێستای هه‌ولێر ـ به‌غداشیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رز نرخاند.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌وڵ و گفتوگۆ‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر و به‌غدا و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی عێراق پێشكه‌ش كرد.
هه‌روه‌ها هیوای فراوانتركردنی گفتوگۆ‌كانی خواست و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنن، نیشاندا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوون، دوا پێشهاته‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران، پاراستنی ئارامیی ناوچه‌كه و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.