نوچەنێت-مشرق
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پێشنیاری مۆسکۆ بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە گەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین رەتدەکاتەوە.
سەرچاوەیەکی روسیا ئاشکرای دەکات، کە بنیامین نەتانیاهۆ، داوای نوێنەرانی روسیا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە گەڵ مەحمود عەباس رەتکردۆتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، ئەم شاندەی روسیا، کە ئەم دواییانە سەردانی ئیسرائیلیان کردووە، پێشنیاری ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆیان لە نێوان نەتانیاهۆ و عەباس خستۆتەڕوو.
شاندی روسیا پێشنیاری کردووە، کە دوو لایەن لە شاری سۆچی کۆبنەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، پێدەچێ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، چاوەڕێی نەخشەڕێگای دۆناڵد ترەمپ، بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و نایهەوێ بەر لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخشەڕێگایە، لە گەڵ مەحمود عەباس کۆبێتەوە.