ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بایکۆت دەکات

0

نوچەنێت-ئیلنا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەم وڵاتە کۆبوونەوەی ئاشتی سوریا بایکۆت دەکات، کە بڕیارە لە شاری سۆچی سوریا بەڕێوەبچێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە ئاژانسی هەواڵی نۆڤێستی گوتووە: ئەمریکا ئامادە نییە بەشداری لە کۆبوونەوەی سۆچی بکات، چ وەک چاودێر و چ لە ژێر هەر ناوێکی دیکەدا بێت.

ئەم دیپلۆماتکارە ئەمریکیە دەشڵێت “واشنتۆن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا لە هاوکاریەکانی لە گەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان و روسیا بەردەوام دەبێت”.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا، پێشتر بە فەرمی بانگێهێشتی ئەمریکا کردووە، تاکوو وەک چاودێر بەشداری کۆبوونەوەی ئاشتی سۆچی بێت.

کۆبوونەوەی سۆچی کۆتایی مانگی جولای و بە ئامانجی تاوتوێکردنی دۆخی مرۆیی سوریا و گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری بۆ وڵاتەکەیان، بەڕێوە دەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com