ئەمریکا ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەکات

0

نوچەنێت-ئەی.بی.سی

بەرپرسێکی باڵای ئۆسترالیا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ بۆ بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران ئامادەکاری دەکات.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئۆسترالیا، سەرۆکی ئەمریکا بەم زووانە دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران دەکاتە ئەمانجی هێرش و ئۆسترالیاش لە رووی هەواڵگری و دەستنیشانکردنی ئەم ئامانجانە یارمەتی واشنتۆن دەکات.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، ترەمپ بە ئەگەری زۆر، مانگی داهاتووی زایینی بڕیاری هێرش بۆ سەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران دەربکات.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، تاکوو ئێستا دەوڵەتی ئۆسترالیا بۆ بەشداری و هاوکاریکردنی واشنتۆن بۆ هێڕشکردنە سەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران، یەکلا نەبۆتەوە، بەڵام گومان لەوەدا نییە، کە لە رووی هەواڵگرییەوە هاوکاری ئەمریکا دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com