نوچەنێت: ئاژانسەکان
ئەمڕۆ درێژترین مانگ گیرانی سەدە روودەدات، کە ماوەکەی زیاترە لە چوار کاتژمێر و لە ماوەی یەک کاتژمێر و 43 خولەکدا مانگ گیرانی تەواوەتی دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 27-7-2018، مانگ گیرانەکە روودەدات و دوای کاتژمێر 9:00 ی شەو، لە کوردستان نیمچە مانگ گیران دەستپێدەکات و پاشانیش دەبێتە مانگ گیرانی تەواوەتی.
ئەو رووداوە سروشتیەش دەبێتە درێژترین مانگ گیرانی ئەم سەدەیە و هەسارەی مەریخ بەتەواوی نزیکدەبێتەوە لە گۆی زەوی و دەبێتە یەکێک لە درەوشاوەترین هەسارەکان دوای خۆر و مانگ و ڤینۆس.