نوچەنێت
ئەمڕۆ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی توركیایان راگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە وه‌ڵامدا رایگەیاند “هه‌ڕه‌شه له هیچ كه‌سێك قبووڵ ناكات”.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26-7-2018، مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له توركیا كرد له ئه‌گه‌ری ئازاد نه‌كردنی قه‌شه ئه‌ندریۆ برونسۆن و دواتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تویتێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند “به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه برۆنسۆن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن توركیاوه، ئێمه‌ش سزای توركیا ده‌ده‌ین و ئابڵووقه و گه‌مارۆی فراوانیان ده‌خه‌ینه‌سه‌ر. بۆیه پێویسته به‌زووترین كات ئه‌م كه‌سه بێتاوانه ئازاد بكرێت”.
له به‌رامبه‌ردا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، ره‌خنه‌ی توندی له لێدوانه‌كانی هه‌ریه‌ك له مایك پێنس و دۆناڵد تره‌مپ گرت و گوتی “ھیچ کەسێک ناتوانێ ھیچ شتێک بەسەر تورکیادا بسەپێنێت. رێگە بە ھەڕەشەی ھیچ کەسێک نادەین”.