سەردانەکەی پوتین بۆ ئەمریکا دواخرا

0

نوچەنێت: سی.ئێن،بی.سی

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەڵێت، سەردانەکەی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا بۆ ئەمریکا و دیداری لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دواخراوە.

جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لەم بارەیەوە دەڵێت: رێکەوتی دیداری نێوان سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا، کە بڕیارە لە کۆشکی سپی کۆببنەوە، دواخراوە بۆ سەرەتای ساڵی 2019.

بۆڵتۆن لە سەر زاری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە “کۆبوونەوەی داهاتووی ترەمپ لە گەڵ پوتین، دوای ئەوە ئەنجام دەدرێت، کە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی فیدڕاڵ سەبارەت بە دەستوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2016ی ئەمریکا بگاتە ئەنجام. کۆشكی سپی-ش لای خۆیەوە ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com