نوچەنێت-رۆیتەرز
بە گوتەی بەرپرسێکی ئەمریکا، پلانی دۆناڵد ترەمپ، کە لە ماوەی رابڕدوودا بەڵێنی لە سەر داوە، بریتیە لە نەخشەڕێگایەی ئابوری بەهێز بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکانی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نوێنەرانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ئێستادا کار لە سەر وردەکاری پلانێکی گشتی دەکەن، بەم حاڵەشەوە رێکەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخشەڕێگایە، کە تایبەت بە ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تاکوو ئێستا دیاری نەکراوە.
پێشتر بڕیار وابوو، کە ئەم نەخشەڕێگایەک بڵاو بکرێتەوە، بەڵام بڕیاری دۆنالد ترەمپ بۆ بە فەرمی ناسینی قودس، وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە بۆ ئەم شارە، بووە هۆی دواخرانی پرۆسەکە.
کۆشكی سپی، تاکوو ئێستا وردەکاری زیاتری سەبارەت بەم نەخشەڕێگایە بڵاو نەکردۆتەوە.