نوچەنێت-رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات، کە کۆمپانیای پالاوتنی نەوتی هیند، کە بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا نەوتیەکان هەژمار دەکرێ، بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران لە کڕینی نەوتی خامی ئێران پاشگەز بۆتەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، بڕیاری ئەم کۆمپانیایە بۆ سزادانی ئێران، کە بە سێهەمین کۆمپانیای ئەمریکا-هیند هەژمار دەکرێ، لە رۆژانی رابردوو دەرکراوە. سەرچاوەکان بە هۆی هەستیاری بابەتە ئامادە نەبوونی ناویان ئاشكرا بکرێت.
ئەم کۆمپانیا نەوتییە، کە بڕیار وا بووە یەک ملیۆن بەرمیک نەوتی خام لە ئێران بکرێ، لای خۆیەوە رێککەوتنەکەی لە گەڵ ئێران هەڵوەشاندۆتەوە.
هیند لە دوای چین بە دووەمین کڕیاری نەوتی ئێران هەژمار دەکرێت.