نوچەنێت: تایبەت
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستاندا تاوتوێی زیانەکانی پاڵاوگه بچووكه نایاساییه‌كان کراوە و بڕیاردراوە “بەزوویی چارەسەری ئەو دیاردەیە بکرێت”. بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی دەڵێت “
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. عەبدولڕەزاق ناوەندی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەیان لەسەر پاڵاوگە نایاسیاییەکان رایگەیاند: ئەم پاڵاوگانە لە رووی ئابوورییەوە بە دڵنیاییەوە زەرەر بە هەرێم دەگەیەنێت، چونکە بەزیانی هێزی کار و جومگەکانی دیکەی ئابووری دەبێ، لە بەرانبەریشدا پیسبوونی ژینگەش هەر هەمان هێزی کار کێشەی بۆ دروست دەبێ و ئابوور لاواز دەکات، ئەمە راستییەکە دەبێ رەچاو بکرێت.
د. عەبدولڕەزاق ناوەندی دەڵێت، ئەم پاڵاوگە نایاساییانە لە کاتێکدا دروستکراون، کە بۆ دابین کردنی بەنزین پێویست بوو هەبن، بۆیە رێنماییەکانیان لەسەر قورس نەکراوە؛ بەڵام لە ئێستادا بڕیار دراوە دیراسە بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کام یەک لەو پاڵاوگانە زەرەیان بۆ ژینگە و ئابووری هەیە دادەخرێن و ئەوانەی دیکە کە سوودیان هەیە و زەرەیان نییە، بەپێی رێنماییەکان رێکدەخرێن.
رۆژی چوارشەممە 25-7-2018، بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستاندا، بڕیاردراوە وه‌زارتی سامانه سرووشتییه‌كان به هاوكاریی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كان، له ده‌رفه‌تێكی نزیكدا به میكانزمێكی پێویستی یاسایی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، حكومه‌تیش رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر پاراستنی ژینگه و ته‌ندروستی و ژیانی هاونیشتمانییان بگرێته‌به‌ر، دواتریش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و رێكاره یاساییانه بۆ رایگشتی بخرێنه‌ڕوو.