واشنتۆن سەرانی وڵاتانی عەرەبی کۆدەکاتەوە

0

نوچەنێت-هەواڵنێریی فەرەنسا

واشنتۆن لە پلانیدایە کۆبوونەوەیەکی بەرین بە بەشداری سەرانی وڵاتانی عەرەبی کەنداو بەڕێوەببات.

ئامانج لەم کۆبوونەوەیە، فەراهەم کردنی زەمینەی پێکهاتن و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان وڵاتانی ئەم ناوچەیە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێریی فەرەنسا، ئەم کۆبوونەوەیە بە دەستپێشخەری ئەمریکا، بڕیارە مانگی سێبتەمبەر بەڕێوەبچێت.

راین کلیها، دیپلۆماتکاری ئەمریکی جەخت دەکاتەوە، وڵاتەکەی هەوڵەکانی بۆ چارەسەری کێشە و قەیرانی دیپلۆماسی نێوان وڵاتانی عەرەبی کەنداو چڕ دەکاتەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، سەرانی سەرجەم وڵاتانی عەرەبی کەنداو بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە دەبن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com