تائێستا سەرکردایەتی یەکگرتوو بڕیاری لەسەر ئەو پرسە نەداوە

0

نوجەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکێتی و پارتی کارێکی وایان نەکردووە، کە یەکڕیزی نیشتمانی لەگەڵیاندا بە ئاسانی پێکبێت.  

لەماوەی ڕابردوو پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوە و بڕیاریاندا بە پڕۆژەی هاوبەش بچنە بەغدا، داواشیان لە حیزبەکانی دیکە کرد لەگەڵیان بەشداربن، ئەمە لەکاتێکدایە وەڵامێكی راشكاوانە لەلایەن حزبە ناڕازییەكانی هەرێمەوە نییە، بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ وەڵامیان داوەتەوە، كە ئەوان ئامادەی گفتوگۆكردن نین.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. شێرۆکۆ جەودەت، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کاری هاوبەشی حیزبەکەی لەگەڵ یەکێتی و پارتی بۆ بەغدا، رایگەیاند “ئەوە پێویستی بە بڕیاری سەرکردایەتی حیزب هەیە، تائێستا سەرکردایەتی بڕیاری لەسەر نەداوە، من ناتوانم لە بری سەرکردایەتی بڕیار بدەم، بۆیە دەبێت لە سەرکردایەتی حیزبەوە تاوتوێ بکرێت ئەوکات بڕیاری لەسەربدرێت، بەڵام هێشتا زووە بۆ ئەوە”.

لەبارەی بۆچووی خۆی لەسەر کاری هاوبەشی حیزبەکەی لەگەڵ ئەو دوولایەنە، شێرکۆ جەودەت گوتی “یەکێتی و پارتی کارێکی وایان نەکردووە، کە یەکڕیزی نیشتمانی لەگەڵیاندا بەئاسانی پێکبێت و پێموایە، کە ئەوان هۆکاری یەکەمن، کە ئێستا یەکڕیزی نیشتمانی تێکچووە”. 

لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 12-5-،2018ی پەرلەمانی عێراق، بەشێک لە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان، نیگەرانی خۆیان لە ئەنجامەکانی دەربڕی و لەدادگای فیدڕاڵی تانەیان لێدا و رایانگەیاند “ساختەکاری لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com