لە ئەنجامی هێرشێکی داعش سەدان کەس کوژران

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

هێڕشەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکانی باشوری سوریا بەردەوامە.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، لە ئەنجامی هێڕشە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمڕۆی داعش بۆ سەر ناوچەکانی باشوری سوریا، بە لانی کەمەوە 150 کەس گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆریش لە خەڵکی ئەم ناوچەیە بریندار بوون.

روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا، لە راپۆرتێکی ئەمڕۆیدا (چوارشەممە 25-7-2018) رایگەیاند: بە هۆی هێڕشی ئەندامانی داعش بۆ سەر پارێزگای سویدا، بە دەیان کەس کوژران و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.

پارێزگای سویدا بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سەر بە رژێمی سوریا دایە، بەڵام ئێستاش شانە نوستووەکانی داعش و ئەندامانی ئەم گروپە تیادا چالاکن.

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێڕشەکانی ئەمڕۆ گرتۆتە ئەستۆ و رایگەیاندووە، کە سەربازانی خەلیفە لە هێڕشەکانیان بۆ سەر رژێمی سوریا بەردەوامن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com