نوچەنێت-رۆیتەرز
رێکخراوی داعش لە راگەیێندراوێکدا، بەرپرسایەتی خۆی لە هێڕش بۆ سەر باشوری رۆژهەڵاتی کەنەدا گرتە ئەستۆ، کە تیایدا 15 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەعماق، کە سەر بە داعشە، نیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە 25ی جولای رایگەیاند “هێڕشی خوێناوی رۆژی یەکشەممەی رابردوو بۆ سەر شاری تۆرنتۆ لە لایەن یەکێک لە ئەندامانی ئەم گروپەوە ئەنجام دراوە”.
ئاژانسی اعماق وردەکاری زیاتری لەبارەی چۆنیەتی ئەم هێڕشە بڵاو نەکردۆتەوە.
لە بەیانی داعشدا هاتووە: ئەنجامدەری هێرشەکەی شەوی یەکشەممەی رابردوو، چەکدارێکی ئەم رێکخراوە بووە.
داعش ئەم هێڕشەی وەک کارادنەوەی بەرامبەر بە بەشدارێتی کەنەدا لە هاوپەیمانیتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش وەسف کردووە.