نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە و جەخت لە بەردەوامی هاوکاریی و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرایەوە.
بەگوێرەی ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 24/7/2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جه‌نه‌راڵ وۆڵتر پایێت، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا، ستیڤ ڤاگن، كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جه‌نه‌رال پایێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكای به‌رز نرخاند و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌م دواییه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه‌ی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چووخ، بۆ پته‌ویی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا گه‌ڕانده‌وه، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیشی له ناوچه‌كه‌دا بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسیی تیرۆر، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوكارییه‌كانیان بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه له ئێستا و داهاتوودا، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌گشتى و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تى بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه كرد و هیوای به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌مانگیی نێوان هه‌ردوولای خواست، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی مه‌ترسی تیرۆر له ناوچه‌كه نیشان دا. به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێزی پێشمه‌رگه هه‌موو پێكهاته‌كان بێ جیاوازی ده‌پارێزێت و له‌سه‌ر ئه‌م ههوڵانهیشى به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر له‌م پێناوه‌دا قوربانی زۆری داوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كرد و هیوای خواست كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به زووترین كات پێكبهێنرێت و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هەریەک لە د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆ ـ وه‌زیرى پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى فه‌رمی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ی بوون، چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ناوچه‌كه‌وه، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.