نوچەنێت: تایبەت
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 24-7-2018، له‌لایه‌ن چوار هاوڵاتییه‌وه ته‌قه له‌بیناى شاره‌وانى یه‌كى هه‌ولێر كرا، قایمقامی هەولێریش رەتیدەکاتەوە رووداوەکە پەیوەندی بەکردەوەی تیرۆرستییەوە هەبێت و دەڵێت “پەیوەندی بە زیادەڕۆییەوە هەیە، یەکێک لە تەقەکەرەکانیش دەستگیرکراوە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەبەز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قەزای ناوەندی هه‌ولێر رایگەیاند “دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە ته‌قه له بیناى شاره‌وانى یه‌كى هه‌ولێر كرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تەقەکەرەکان کراوەتەوە و دراوەتە دادوەر و لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر رووداوەکە. هێزە ئەمنیەکانیش بەردەوام بەدوایاندا دەگەڕێن بۆ ئەوەی دەستگیریان بکەن، بەڵام تەنها یەکێک لە تەقەکەرەکان دەستگیرکراوە و ئەوانی دیکە هەڵاتوون”.
قایمقامى قەزای ناوەندی هه‌ولێر رەتیشیکردەوە، رووداوەکە پەیوەندی بەکردەوەی تیرۆرستییەوە هەبێت و گوتی “پەیوەندی بە زیادەڕۆییەوە هەیە، چونکە یەکێک لەو هاوڵاتیانە زیاده‌ڕۆى كردوه‌ته سه‌ر مۆڵكى حكومى و له لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کەسه‌رپێچی كردووە”.
نەبەز عه‌بدولحه‌مید دەڵێت “پێویستە یاسا سەروەر بێت و یاسا جێبەجێبکرێت لەسەر ئەو کەسانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر موڵک و ماڵی گشتی و موڵکی دەوڵەت، نابێت چاو پۆشییان لێبکرێت، ناکرێت کەسیش بەرگری لەوانە بکات”.