دوا لە کۆمسیۆن دەکرێت پڕۆسەیەکی پاک بەڕێوەببات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان داوا لە کۆمسیۆنی هەرێم دەکات، لەم هەڵبژاردنە هەوڵبدات پاکترین پڕۆسەی هەڵبژاردن بهێنێتە کایەوە.

بڕیارە ڕۆژی 30-7-2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت،  بۆئەو مەبەستەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان، تۆمارێکی نوێی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانی ئامادە کردووە، لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان داوادەکەن کۆمسیۆن ڕێگری بکات لە ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردن.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، کەژاڵ هادی فەقێ، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان رایگەیاند “کۆمسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، یەکەم ئەزموون و یەکەم هەڵبژاردنە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی 25-9-2018، پێیدا تێپەڕ بێت، بۆیە دەبێت هەوڵبدات پاکترین و نەزیفترین پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێم بهێنێتە کایەوە، بەپێچەوانەوە بەسەر کۆمسیۆن دا دەشکێتەوە”.

کەژاڵ هادی گوتیشی “ئێمە کۆمسیۆنمان بانگهێشتی پەرلەمان کرد و میوانداریمانکردن، گفتوگۆمان لەسەر ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن کرد بۆ هەڵبژاردن لە 30-9-2018، هەروەها چۆنیەتی پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران گفتوگۆی لەسەرکراوە”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆن قسەی خۆیان بەڕاشکاوانە کرد و ئێمەش وەکو پەرلەمان قسەی خۆمانکرد، ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمان یەکەم ئەزموونیشە کۆمسیۆن پێیدا تێپەڕدەبێت، پێویستە هەموو هەوڵ و جوهدێکی خۆیان بخەنە گەڕ و هەڵبژاردنێک بێت دوور بێت لەساختەکاری.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com