ئیسرائیل پێشنیارێکی مۆسکۆ لەبارەی ئێران رەتدەکاتەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بڵاوی کردۆتەوە، کە چەند کاتژمێر دوای دیداری نێوان شاندی باڵای روسیا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهۆ، پێشنیاری مۆسکۆی لەبارەی كشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا بە مەوادی 100 کیلۆمەتر رەتکردۆتەوە.

رۆیتەرز ناوی ئەم بەرپرسەی ئیسرائیل و وردەکاریەکانی ئەم دیدارەی بڵاو نەکردۆتەوە.

بەرپرسانی فەرمی دوو وڵات، لە بارەی ئەنجامی گفتوگۆکانی رۆژی رابردوو هیچ لێدوانێکیان نەداوە، بەڵام میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە، جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل، روسیا و ئەمریکا، سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزەکانی ئێران لە سوریا لە ئەجێندای کۆبوونەوەکەدا بووە.

ژمارەیەک لە میدیاکانی ئیسرائیل هەروەها دەڵێت “بە ئەگەری زۆر رێککەوتن لە سەر دوورخستنەوەی هێزەکانی ئێرانی لە سنوورەکانی ئیسرائیل کراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com