سەرکردەیەکی پژاک دەستبەسەر کرا

0

نوچەنێت: تایبەت

بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو سەرکردەیەکی پژاک بەناوی “یوسف رەبانی” ناسراو بە “رێزان جاوید” لەلایەن پەکەکەوە دەستبەسەر کراوە بەهۆی جیا بیرکردنەوەیەوە. 

لە لێدوانیکی تایبەت بە نوچەنێت، چالاکێکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە لەبارەی دەستگیرکردنی رێزان جاوید رایگەیاند: سێ ئەگەر لەو پێوەندییەدا هەیە شیاوی ئاماژە پێکردنە، چالاکییەکەی ئەم دواییانەی پژاک لە ناوچەی مەریوان لەلایەن گروپی بەرهەڵستکاری ناو پەکەکە، کە دژی سیاسەتی “یەکێتی ئەلبورز و زاگرۆس”ی پەکەکەن، ئەنجام دراوە و هۆی ئەوەی، کە یەکەمجار فورات نیوز هەواڵی چالاکیەکەی بڵاو کردوەوە و پاشان سڕییەوە. ئەمەش بۆ ئەو دووبەرەکییەی نێوان باڵی کوردستانی و باڵی ئێرانی ناو پژاک دەگەڕێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەوە بەوە دەکات، کە لەسەر دەستگیرکردنی رێزان جاوید سێ ئەگە لە ئارادایە:

– سزادانی و کوشتنی لە ئەگەری پێداگرتن لەسەر بۆچوونە سیاسیەکانی.
– دانپێدانانی زۆرەملێ و بڵاوکردنەوەی لە لایەن پەکەکەوە.
– پیشاندانی لە تیڤییەکانی پەکەکەوە وەک ئەندامێکی ئاسایی بۆ بەدرۆخستنەوەی دەنگۆکان و یەکڕیزکردنەوەی کوردە رۆژهەڵاتییەکانی ناو پەکەکە و پاکتاو کردنی جەستەیی ناوبرا و لە دەرفەتێکی لەبار دا پاش نیشتنەوەی گرژییەکانی پەیوەندیدار بەم باسەوە.


ئەو چالاکە سیاسییە گوتی “لە ئێستاوە بەرپرسایەتی گیانی ناوبراو لە ئەسۆی پەکەکە دایە و بیروڕای گشتی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەبێ بە دروستکردنی گوشار لە سەر پەکەکە، هەوڵی ئازاد کردنی ناوبراو بدات”. گوتیشی “هیچ ئیدئۆلۆژییەک لە گیانی مرۆڤەکان سەرتر نییە و خەڵکی رۆژهەڵات دەبێ خاوەندارێتی لە رۆڵەکانی خۆی بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com