چالاکێکی سیاسی ئامانجی یەکەمی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەخاتەڕوو

0

نوچەنێت: تایبەت

نزیکەی دوو هەفتە بەسەر خۆپیشاندانەکانی شارەکانی باشووری عێراقدا تێ دەپەڕێت و تا دێ گرژی و ئاڵۆزییەکان بەرەو زیاتر دەڕۆن. چالاکێکی سیاسیش پێیوایە “ئەم خۆپیشاندانانە، توانای گۆڕانکارییان نابێت، تەنها فشارن بەرەو هەندێک باشکردنی سنووردار لەخزمەتگوزارییەکان بۆ خوارووی عیراق. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئامانج نووری، چالاکی سیاسی و شارەزا لە دۆخی عێراق، لەبارەی رەوتی خۆپیشاندانەکان ئەگەری گۆڕانکاری رایگەیاند: ئەم خۆپیشاندانانە، توانای گۆڕانکارییان نابێت، تەنها فشارن بەرەو هەندێک باشکردنی سنووردار لەخزمەتگوزارییەکان بۆ خوارووی عیراق، چونکە گەندەڵی ڕێکخراو لەو ناوچانە لەلایەن سەرانی بەیتی شیعییەوە ئەنجام ئەدرێ.

ئامانج نووری دەڵێت، ناڕەزایەتییەکان لە هەموو بەرەکانەوە ئیستیثمار کراوە بۆ بەرژەوەندی ناوخۆ و ئیقلیمی، چەپەکان لە بەسرە، ناسرییە و بەغدا، دەوری سەرەکییان بینی لە هەڵگیرسانی، بەڵام کۆنتڕۆڵی لەدەستی ئەواندا نەما. هەروەها ئێران ئامانجی یەکەم بوو لەوەدا. دەشڵێت “هەم مەرجەعییەتی نەجەف، هەم چەپەکان، شیوعیەکان، بەعسییەکان، سوننە و ئەمریکا، خواستی کۆتاییهێنانی هەیمەنەی نفوزی ئێران دەکەن لەعیراق”.

ئەو چالاکە سیاسیییە باس لەوە دەکات، کە بەگشتی هەمووی سواری شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان بوون. حکومەتەکەی عەبادی لەهەوڵی قۆرخکردنی دایە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر توانای دابینکردنی مالیەی گەورەی نییە، وەک بەڵێن ئەدات. گوتیشی “لەئاییندەدا توشی کێشە دەبێت لەسەر بەکارهێنانی هێزی سەربازیی و پێشێلکارییەکانی دژ بە هاوڵاتیان، کە بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤ، 13 کوژراو 729 بریندار و سەدان گیراو و فڕێندراو هەیە، ئەمەش کەم نین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com