ئەم وڵاتەش چووە بەرەی دژ بە ئێران

0

نوچەنێت-اخبار الخلیج

«شیخ خالد بن احمد بن محمد آل خلیفه»، وەزیری دەرەوەی بەحرێن، کە سەردانی واشنتۆنی کردووە، لە گەڵ جارد کۆشنێر، راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ و جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، دیدار و گفتوگۆی ئەنجام دا.

وەزیری دەرەوەی بەحرێن، لەم دیدارانەدا رۆڵی ئەمریکای لە بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی ناوچەیی ئێران بەرز نرخاند و جەختیشی کردەوە، لە ئەگەر شەڕ و بەریەککەوتن لە نێوان واشنتۆن و تاران، لە بەرەی دژ بە ئێرانن.

«شیخ خالد بن احمد بن محمد آل خلیفه» هەروەها لە دیدار لە گەڵ جۆن بۆڵتۆن، لەبارەی سیاسەتی ناوچەیی ئێران و پشتیوانی ئەم وڵاتە لە رەوتە تیرۆرستییەکان هۆشداری دا و گوتیشی “بەحرێن لە هەموو هەل و مەرجێکدا لە گەڵ ئەمریکا دەمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com